‌ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەستێرەیەكییەوە لە دڵەڕاوكێیەكی گەورەدایە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی دۆخی كاسمیرۆی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەیەوە لە دڵەڕاوكێیەكی گەورەدایە . 

رۆژنامەی ماركای نزیكی یانەی شاهانە ئاماژەی بەوەكردووە كە مەترسی لەسەر بەشداریكردنی كاسمیرۆ هەیە لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە یاری كلاسیكۆدا.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە پێش رووبەرووبونەوەی بەرشەلۆنە ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئیسپانیۆل و ڤالێنسیا دەبێتەوە ، بەهۆی زیادبونی كارتە زەردەكانییەوە ئەگەر بەرامبەر ئیسانیۆل كارتی زەرد وەربگرێت تەنها بۆ یارییەكەی ڤالێنسیا ئامادە نابێت ، بەڵام ئەگەر لە یاری ڤالێنسیا كارت وەربگرێت بۆ كلاسیكۆ بێبەش دەبێت.


PM:02:03:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 11652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌