زیدان بە تەواوی داهاتووی ئەستێرەیەكی تیپەكەی یەكلایی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی ئیسكۆی ئەستێرەی یانەكەی یەكلایی دەكاتەوە .
پێگەی كۆندیفیشناڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە زیدان بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری تواناكانی ئیسكۆ نابێت لە بەرژەوەندی هیچ یانەیەك .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە زیدان لە بارەی گرنگی ئیسكۆوە ئاشكرای كردووە كە دەستبەرداری ئیسكۆ نابین ، ئەو یاریزانێكی لێهاتووی یانەكەمانە .
جێگەی ئاماژەیە دوو یارییە زیدان بە شێوەی سەرەكی پشت بە تواناكانی ئیسكۆ دەبەستێت .
ئەم لێدوانەی زیدان لە كاتێكدایە كە زۆرێك لە سەرچاوەكان لە ماوەی رابردوودا باسی رۆشتنی ئەو یاریزانەیان دەكرد لە یانەكەیدا
AM:11:38:02/12/2019
ئهم بابهته 10680
جار خوێنراوهتهوه