‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان بە زەحمەت بردنەوەی تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئینتەرمیلان سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا ولە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی هێلاس ڤیرۆنای بردەوە . 

لە یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی هێلاس ڤیرۆنای كرد و تایمی یەكەم یانەی میوان بە گۆڵێك پێشكەوت كە فالیرۆ ڤێری بە لێدانی سزا لەخولەكی 19 تۆماری كرد. 

تایمی دووەم ئینتەر باڵادەستی خۆی پیشاندا و توانی دوو گۆڵ تۆماربكات ، بە جۆرێك لەخولەكی 65 ماتیاس ڤینیچۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەر تۆماركردەوەو لەخولەكی 83شدا نیكۆلۆ بارێلا گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆماركرد.

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئینتەر بووە 31 خاڵ وبە كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی . 


PM:10:19:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌