‌چاوەڕواننەكراو.. زیدان شەش ئەستێرەی تیپەكەی بەڕێ دەكات

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا  دەستبەرداری شەش یاریزانی یانەكەی دەبێت و لەنێوانیشیاندا بێڵ وجەیمس وئیسكۆ هەیە.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی باس لەوە دەكات كە زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە ناوی شەش یاریزانی داوەتە بەرپرسانی یانەكەی كە پێی وایە چیتر ناتوانن خزمەتی یانەكە بكەن وئەو راهێنەرە فەڕەنسیەش پێویستی بە تواناكانیان نەماوە .

ئەو رۆژنامەیە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كردووە كە زیدان دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداریان بێت ، ئەوانیش هەریەكەلە ماریانۆ دیاز  وئیبراهیم دیاز و جەیمس رۆدریگز و گاریس بێڵ وئیسكۆ ولوكاس فاسكێز . 

زیدان دەیەوێت بە پارەی فرۆشتنی ئەم یاریزانانە ، كارگێڕی یانەكەی چەند گرێبەستێكی تری بۆ واژووبكەن .



PM:09:59:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 10372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌