‌ڤیدیۆ.. چێڵسی لەسەر دەستی لامپارد بەردەوامە لە ئەنجامە باشەكانی

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی لەسەر دەستی فرانك لامپارد بەردەوامی دا بە ئەنجامە باشەكانی و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە كريستیاڵ پاڵاسی بردەوە .

لە یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی كرستیاڵ پاڵاسی كرد . 

تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتاییهات . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 52 تامی ئەبراهام گۆڵی یەكەمی تۆماركرد ، دواترو لەخولەكی 79 كریستیان پۆلیسیج گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی زیاد كرد و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە لە سودی چێڵسی كۆتاییهات . 

بە وبردنەوەیە خاڵەكانی چێڵسی بووە 26 خاڵ و بە كاتی لە پلەی دووەمی ریزبەندی دایە ویانەی كریستاڵ پاڵاسیش 15 خاڵی  هەیەو بەكاتی لە پلەی نۆیەمدایە .


PM:07:04:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌