هەڵوێستێكی چاوەڕواننەكراوی مێسی وئەستێرەكانی بەرشەلۆنە لەسەر داهاتووی ڤالڤێردی
وێستگە سپۆرت-
مێسی وئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری لە مانەوەی ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەیان دەكەن .
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە بەشێكی زۆر لە ئەستێرەكانی بەرشەلۆنە پشتگیری مانەوەی ڤالڤێردی دەكەن و نایانەوێت تیپەكە جێبهێڵێت .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە ڤالڤێردی پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ مێسی وسوارێز وپیكی وچەندین ئەستێرەی تردا و ئەم ئەستێرانەش پشتگیری مانەوەی دەكەن ئەگەر چی ئاستی تیپەكە جێگیر نیە .
PM:02:15:09/11/2019
ئهم بابهته 8332
جار خوێنراوهتهوه