‌لە زاری گالاردۆوە راستی پەیوەندیكردنی بە بەرشەلۆنەوە ئاشكرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

مارسیلۆ گالاردۆی ئەرجەنتینی وراهێنەری یانەی ریڤەرپلەیت هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە نزیكبونەوەی دەكەن لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە .

ماوەیەكە بەشێك لە رۆژنامەكانی ئەوروپا ناوی گالاردۆ دەبەستنەوە بە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ شوێنەكەی ڤالڤێردی.

لەو بارەیەوەو لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ریكۆردی مەكسیكی گالاردۆ دەڵێت: هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە نزیكبونەوەی من دەكەن لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دوورن لە راستییەوە و بۆ زانیاریشتان تیپەكەم لە قۆناغێكی هەستیاردایە .

لە كۆتایشدا گالاردۆ وتی: بە هیچ شێوەیەك گوێ بەو دەنگۆیانە نادەم و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەك لە نێوان من و بەرشەلۆنەدا نییە .


PM:12:05:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌