لەسەر مباپێ وەڵامی زیدان درایەوە
وێستگە سپۆرت-
لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی وەڵامی زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە دەداتەوە .
لە ماوەی رابردوودا زیدان ئاماژەی بەوەكردبوو كە خەونی مباپێ یاریكردنە لە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام لە ئێستادا یاریزانی پاریس سانجێرمانە وكەسیش نازانێت لە داهاتوو چی روودەدات .
لە وەڵامی ئەو لێدوانەدا لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەكە دەڵێت: بێگومان مباپێ یاریزانی ئێمەیە و لەسەر زیدان پێویست نییە قسە لەسەر یاریزانێك بكات كە یاریزانی یانەكەی خۆی نییە ، ئێمە نیگەران دەبین ، چونكە مباپێ گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و گرنگترین یاریزانە بە لای ئێمەوە.
AM:11:49:07/11/2019
ئهم بابهته 10880
جار خوێنراوهتهوه