‌رۆژنامەی ماركا هەواڵێكی ناخۆشی دایە هاندەرانی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی باس لە پێكانی جۆردێ ئەلبا دەكات و جەختدەكاتەوە بۆ چەند یارییەكی گرنگ لە پێكهاتەی تیپەكەی دادەبڕێت .

ئەلبا لە یاری یانەكەی بەرامبەر سلاڤیابراگ دووچاری پێكان هات و یاریگای بەجێهێشت .

رۆژنامەی ماركا لە راپۆرتێكیدا باس لەوە دەكات كە پێكانەكەی ئەلبا ئەو یاریزانە لە یاری یانەكەی بەرامبەر سێلتافیگۆ دووردەخاتەوە ، هاوكات لە یاری هەڵبژاردەكەشی بەرامبەر ماڵتە ورۆمانیا ناتوانێت بەشداری بكات و لە دوای پشووی فیفا گومانی بەشداریكردنی دەكرێت لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەكانی بروسیادۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەكان و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە لالیگادا.


AM:11:11:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌