ئاگاتان لێیە زیدان دوای یارییەكە چی بە بنزیمە وتووە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ستایشی ئاستی رۆدریگۆ دەكات و دەشڵێت بنزیمە لە مێژووی یانەكەدا هاوشێوەی رۆناڵدۆیە .
لە پاش بردنەوەكەیان لە یانەی گەڵەتەسەرای زیدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی : سەرسامنەبوم بە ئاستی رۆدریگۆ ، ئەو ئاستی بەرز بەردەوام پێشكەش دەكات وسودێكی باشی دەبێت بۆمان .
لەسەر كەریم بنزیمەش زیدان وتی: بنزیمە یەكێكە لە یاریزانە كاریگەرەكانی تیپەكە و لە پاش رۆشتنی رۆناڵدۆش ئاستی هیچ پاشەكشێی نەكردووە بەڵكو بەرزتر بۆتەوەو پێم وایە مێژووی كەریم بنزیمە هاوشێوەی كریستیانۆیە لە تیپەكەدا.
AM:10:43:07/11/2019
ئهم بابهته 4412
جار خوێنراوهتهوه