‌سەرەڕای ئەوەی شەش گۆڵیان تۆماركرد ریاڵ مەرید زەبرێكی كوشندەی بەردەكەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید پێكانی مارسیلۆی بەڕازیلی وبەرگریكاری یانەكەی رادەگەیەنێت .

شەوی رابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر گەڵەتەسەرای لە خولی  یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پاش دروستكردنی دوو گۆڵ بۆ رۆدریگۆ مارسیلۆ دووچاری پێكان هات و لەخولەكی 42 زیدان ئەو یاریزانەی بۆ فیرلاند مێندی دانیشاند. 

لای خۆیەوە رۆژنامەی ماركای نزیكی یانەی شاهانە ئاماژەی بەوەكردووە كە مارسیلۆ  لە قاچی چە پیدا دووچاری پێكان هاتووە كە ئەمە پێكانی سێیەمە لە وەرزی ئەمساڵدا .

چاوەڕێش دەكرێت لە ماوەی داهاتوو زانیاری زیاتر لەسەر پێكانەكەی ئاشكرا بكرێت .


AM:10:26:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 15348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌