‌ڤیدیۆ.. تۆتنهام بە ئەنجامێكی گەورە لە سرفینا زبیدای بردەوە

وێستگە سپۆرت-

يانەی تۆتنهام بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە یانەی سرفینا زبیدای سڕبی هێنا.

لە یارییەكانی جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ولە كۆمەڵەی دووەمدا یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سرفینا زبیدا.  لە تایمی یەكەمدا ولەخولەكی 34 لۆسیلۆ گۆڵی یەكەمی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .

لە تایمی دووەمدا تۆتنهام توانی سێ گۆڵی تر تۆماربكات ، بە جۆرێك لەخولەكەكانی 57 و 61 سۆن مین دوو گۆڵی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و گۆڵەكانی تۆتنهام بووە سێ گۆڵ و لەخولەكی 85یشدا كریستیان ئەریكسن گۆڵی چوارەم وكۆتایی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و یارییەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سودی تۆتنهام كۆتاییهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی تۆتنهام بووە حەوت خاڵ ولە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەیدایەو سرفینا زبیداش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە .


AM:02:24:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری