‌ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتی نەیتوانی لە ئەتلەنتا بباتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەرسیتی پێچەوانەی پێشبینییەكان نەیتوانی لە ئەتلەنتا بباتەوەو هەردوو یانە بە گۆڵێك بەرامبەر بوون .

لە جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە كۆمەڵەی سێیەمدا یانەی مان سیتی بووە میوانی یانەی ئەتلەنتا . لەتایمی یەكەمدا ولەخولەكی حەوت رەحیم سترلینگ گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد و هەر لەم تایمەدا و لەخولەكی 43 گابرێل خیسۆس لێدانێكی سزای بۆ مان سیتی لەدەستدا.

تایمی دووەمی یارییەكە تیپی خاوەن یاریگا گەڕانەوە كەشی یارییەكە و لەخولەكی 49 بازالیچ گۆڵی یەكسانی بۆ ئەتلەنتا تۆماركردەوەو یارییەكەش هەر بەو بەرامبەربونە كۆتاییهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی مان سیتی بووە 10 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دایە وئەتلەنتاش یەك خاڵی هەیەو لە كۆتا پلەی ریزبەندی دایە .


AM:01:24:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری