ڤیدیۆ.. ئیكاردی بردنەوەی بە پاریس سانجێرمان بەخشی
وێستگە سپۆرت-
بە تۆماركردنی تاكە گۆڵێك ماورۆ ئیكاردی سەركردایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی كرد بۆ بردنەوە لە یانەی كلوپ بروجی بەلجیكی .
لە جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكان و لە كۆمەڵەی یەكەمدا پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی كلوپ بروجی كرد. لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 22 ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی تاكە گۆڵی سەركەوتن و بردنەوەی بۆ یانە پاریسییەكە تۆماركرد و هەر ئەو گۆڵەش بە درێژایی یارییەكە بووە ناونیشانی هەردوو تایمەكە .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پاریس سانجێرمان بووە 12 خاڵ وسەروو ریزبەندی گروپەكەی گرتووە و كلوپ بروجیش دوو خاڵی هەیە ولە پلەی سێیەمدایە .
AM:01:07:07/11/2019
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه