ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بە زەحمەت لە لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ هێنا .
لە یارییەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان و لە كۆمەڵەی چوارەمدا یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی لۆكۆمۆتیڤ ،لەگەڵ دەسپێكی یارییەكە ولەخولەكی چوار ئارۆن رامسی گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد، بەڵام زۆری نەبرد و لەخولەكی 12 میرانشۆك گۆڵی بەرامبەری بۆ لۆكۆمۆتیڤ تۆماركردەوەو تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتاییهات .
نزیك بوو تایمی دووەم بەم ئەنجامە تەواو بێت ، تائەوەی لەخولەكی 93 دۆگلاس كۆستای بەڕازیلی گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی بە شێوازێكی جوان تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشییە یانەكەی .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 10 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دایە ولۆكۆمۆتیڤیش خاوەنی سێ خاڵە ولە پلەی سێیەمدایە .
AM:12:12:07/11/2019
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه