بەرشەلۆنە بابەتی گرێبەستكردنی لەگەڵ جێگرەوەكەی ڤالڤێردی یەكلایی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بابەتی گرێبەستكردنی لەگەڵ گالاردۆی ئەرجەنتینی یەكلایی دەكاتەوەو رەتیدەكاتەوە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بەو راهێنەرەوە كردبێت.
لە ماوەی رابردوودا چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كرد یانەی بەرشەلۆنە وخودی مێسیش پەیوەندیان بە گالاردۆی ئەرجەنتینی وراهێنەری یانەی ریڤەرپلەیتەوە كردووە .
ئەمرۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە زاری بەرپرسانی بەرشەلۆنەوە ئاشكرای كرد كە هەموو ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوەو یانەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بەو راهێنەرەوە نەكردووە تا ئەوەی شوێنەكەی ڤالڤێردی بگرێتەوە.
لە ئێستادا بە هۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەوە رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن كە بەرشەلۆنە ڤالڤێردی لە پۆستەكەی دووردەخاتەوەو چەندین راهێنەریش بۆ شوێنەكەی پاڵێوراون و یەكێك لەو راهێنەرانەش گالاردۆیە .
PM:11:08:06/11/2019
ئهم بابهته 8692
جار خوێنراوهتهوه