‌میلان ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی دەوێت و یانە كەتەلۆنییەكەش مەرجی هەیە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی كارلێس ئیلینای یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە دەكات ویانە كەتەلۆنییەكەش مەرجی بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە هەیە .

پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوە كردووە كە كارلێس ئیلینا نزیكە لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا و یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیش دەیەوێت بیگوازێتەوە یاریگای سانسیرۆ .

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات مەرجی بەرشەلۆنە بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە ئەوەیە كە ئەو یاریزانە بەخواستن دەفرۆشێت و نایەوێت بە یەكجاری دەستبەرداری تواناكانی بێت ، بەو پێیەی چاوەڕێی داهاتوویەكی گەشی لێدەكرێت .


PM:12:50:06/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 7836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌