وێنە.. جێگرەوەی ڤالڤێردی راهێنەرێكی گەورەیە
وێستگە سپۆرت-
مارسیلۆ گالاردۆی ئەرجەنتینی وراهێنەری یانەی ریڤەرپلەیت نزیكترین راهێنەرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی باس لەوە دەكات كە چەندین راهێنەر پاڵێوراون تا ئەوەی شوێنەكەی ڤالڤێردی لە راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە بگرنەوە لە نمونەی تین هاگی راهێنەری ئەیاكس وپۆچیتینۆی راهێنەری تۆتنهام و گالاردۆی راهێنەری ریڤەرپلەیت .
مۆندۆ باس لەوە دەكات كە نزیكترین راهێنەر لە یانەی بەرشەلۆنەوە گالاردۆی راهێنەری ریڤەرپلەیتە ، بەو پێیەی مێسی كاپتن و ئەستێرەی تیپەكە لە دیاریكردنی باشترین راهێنەری جیهان دەنگی بەو داوەو لە ماوەی رابردووشدا گایاردۆی بە راهێنەرێكی گونجاو زانیوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی تیپەكەیان .
AM:10:42:06/11/2019
ئهم بابهته 11948
جار خوێنراوهتهوه