ڤیدیۆ.. لە یارییەكی پڕگۆڵدا چێڵسی و ئەیاكس بەرامبەر بوون
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی توانی ئەنجامی 4-1 بگۆڕێت بە 4-4 و لەنێو یاریگای خۆی لەگەڵ ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵندی بەرامبەر بوو .
لە یارییەكانی جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكان و لە یاریگای ستامفۆرد بریدج و لە كۆمەڵەی هەشتەمدا یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی كرد .
هەر لەگەڵ دەسپێكی یارییەكە ولەخولەكی دوو تامی ئابراهام گۆڵی یەكەمی بەهەڵە لە بەرژەوەندی یانەی ئەیاكس تۆماركرد ،دوای سێ خولەك جۆرجینهۆ گۆڵی بەرامبەری بە لێدانی سزا بۆ چێڵسی تۆماركردەوە ، دواتر ولەخولەكی 20 كوینسی پرۆمێس گۆڵی دووەمی بۆ ئەیاكس زیادكرد و لەخولەكی 35 بەهۆی هەڵەی كیبای گۆڵچی چێڵسیەوە ئەیاكس بووە خاوەن گۆڵی سێیەم و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 55 دۆنی ڤان دی بیك گۆڵی چوارەمی بۆ ئەیاكس تۆماركرد و ئەنجامەكە بووە 4-1 ، دوای ئەم گۆڵە یارییەكە گەرموگوڕ تر بوو لە خولەكەكانی 68 و 69 داوەری یارییەكە دالی بلند و فێڵتمانی بە كارتی سور كردە دەرەوەی یارییەكە لە یانەی ئەیاكس وئەمەش رێگەی بۆ چێڵسی خۆش كرد كە سێ گۆڵ تۆماربكات ، بە جۆرێك لەخولەكی 63 ئیزبیلكویتا گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی تۆماركرد و لەخولەكی 71 جارێكی دیكە جۆرجینهۆ توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم بۆ چێڵسی تۆماربكات و لەخولەكی 74 یشدا ریس گامیس گۆڵی چوارەم و كۆتایی و یەكسانی بۆ چێڵسی تۆماركردەوە ویارییەكەش بە یەكسانی كۆتاییهات .
بەو ئەنجامە خاڵەكانى ئەیاكس بووە حەوت خاڵ و لە پلەی یەكەمدایە و چێڵسیش بە هەمان رێژەی خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمدایە .
AM:01:33:06/11/2019
ئهم بابهته 2780
جار خوێنراوهتهوه