ڤیدیۆ.. میلان جارێكی دیكە دووچاری شكست هات
وێستگە سپۆرت-
یانەی میلان لە یاریگای خۆی دووچاری شكست هات و بە یانەی لازیۆ دۆرا .
لە یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی میلان لە یاریگای سانسیرۆ میوانداری یانەی لازیۆی كرد . لە خولەكی 25 ئیمۆبیلی گۆڵی یەكەمی بۆ لازیۆ تۆماركرد ، بەڵام دوای سێ خولەك جاسینتۆ بە هەڵە گۆڵی بەرامبەری بۆ میلان تۆماركردەوە و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 83 خواكین كۆریا گۆڵی دووەمی بۆ لازیۆ تۆماركرد و تا كۆتایش یارییەكە بەو شێوەیە مایەوە.
بەو ئەنجامە خالەكانی لازیۆ بووە 21 خال ولە پلەی چوارەمدایە و میلانیش خاوەنی 13 خاڵ لە پلەی 11 هەمدایە .
AM:10:48:04/11/2019
ئهم بابهته 2352
جار خوێنراوهتهوه