ڤیدیۆ.. دی لێخت سەركەوتنی بە یۆڤانتۆس بەخشی
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەیەكی زەحمەت تۆماركرد و بە گۆڵێكی دی لێختی بەرگریكار لە تۆرینۆیان بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵی ولە دێربی شاری تۆرینۆ یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی تۆرینۆ ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتایهات .
لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 70 دی لێخت تاكە گۆڵی سەركەوتن و بردنەوەی بۆ یانەكەی تۆماركرد و سەركەوتنی بە یانەكەی بەخشی .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 29 خاڵ وبە جیاوازی خاڵێك لە پێش ئینتەرمیلانەوە پلەی یەكەمی گرتووە .
AM:12:44:03/11/2019
ئهم بابهته 3236
جار خوێنراوهتهوه