ڤیدیۆ.. لۆكاكۆ سێ خاڵی گرنگی بە خشییە ئینتەرمیلان
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئینتەرمیلان لە دوا خولەكەكاندا سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێناو لە یانەی بۆڵۆنیای بردەوە .
لە هەفتەی 11ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بۆڵۆنیا . تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتایهات .
لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 59 سۆریانۆ گۆڵێكی بۆ بۆڵۆنیا تۆماركرد ، لەخولەكی 75 لوكاكۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەرمیلان تۆماركرد و لە خولەكی دووی زیادكراویشدا لوكاكۆ جارێكی تر سەردانی تۆڕی گۆڵی بۆڵۆنیا كرد و گۆڵی دووەم وسەركەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشیە تیپەكەی .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئینتەرمیلان بووە 28 خاڵ وبە كاتی لە پلەی یەكەمی ریزبەندی دایە .
PM:10:45:02/11/2019
ئهم بابهته 1896
جار خوێنراوهتهوه