‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ دووچاری‌ شكست هات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ ئینگلیزی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر ده‌ستی‌ یانه‌ی‌ شیفڵد یونایتد به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌ڵام دۆڕا .

له‌ كۆتا یاری‌ هه‌فته‌ی‌ نۆی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ بووه‌ میوانی‌ شیفڵد یونایتد  ویارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌ڵام له‌ سودی‌ یانه‌ی‌ شیفڵد یونایتد كۆتاییهات . 

تاكه‌ گۆڵی‌ یارییه‌كه‌ لویس مۆسیت له‌ خوله‌كی‌ 30 تۆماری‌ كرد . 

به‌و شكسته‌ خاڵه‌كانی‌ ئارسیناڵ له‌ 15 خاڵدا وه‌ستا و له‌ پله‌ی‌ پێنجه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ دایه‌ شیفێڵد یونایتدیش خاوه‌نی‌ 12 خاڵه‌ وله‌ پله‌ی‌ نۆیه‌مدایه‌ .



AM:12:18:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌