مۆرینهۆ سێ گرێبه‌ست بۆ ریاڵ مه‌درید واژوو ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
له ئه‌گه‌ری بونی به راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جۆرێ مۆرینهۆ سێ گرێبه‌ست بۆ یانه‌ی شاهانه ئه‌نجام ده‌دات .
له ئێستادا ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی زیدان له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆته مانشێتی به‌شێكی زۆر له رۆژنامه‌كان و مۆرینهۆش نزیكترین جیچگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌یه .
رۆژنامه‌ی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید له لایه‌ن مۆرینهۆوه، ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالیه داوای 120 ملیۆن یۆرۆ له پیریزی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌كات .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه به‌و 120 ملیۆن یۆرۆیه یانه‌ی مۆرینهۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئه‌ریكسن و رۆبن نیڤزی یاریزانی وڵفرهامتۆن و ئیرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری لاوی سالزبۆرگ واژوو ده‌كات.
PM:12:38:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 25368
جار خوێنراوه‌ته‌وه