230 ملیۆن یۆرۆ داوا ده‌كرێت له ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ره‌حیم سترلنیگی ئینگلیزی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پیشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بێت بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ڵام مه‌رحی هه‌یه .
رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی مان ستی ئه‌گه‌رچی نایانه‌وێت تواناكانی ره‌حیم سترلینگ له‌ده‌ست بده‌ن ،به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ئه‌گر خۆی داوای رۆشتن بكات ئه‌وا ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری بن و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش له سه‌ر هێڵه .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كارگێڕی مان سیتی ئاماده‌ن به 230 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بن بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی .
PM:12:18:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6472
جار خوێنراوه‌ته‌وه