ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان له یارییه‌كی ماراسۆنیدا له ساسۆلۆی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یارییه‌كی ی‌ڕ گۆڵدا به زه‌حه‌مه‌ت شكستی به یانه‌ی ساسۆلۆ هێنا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان بووه میوانی ساسۆلۆ ویارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له برژه‌وه‌ندی ئینته‌رمیلان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان دوانيان لاوتارۆ مارتینێز تۆماری كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش لوكاكۆ تۆماری كرد ، سێ گۆڵه‌كه‌ی ساسۆلۆش بێرادی وفلیپ وبۆوغا تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان بووه 21 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه به جیاوازی یه‌ك خاڵ له دوای یۆڤانتۆسه‌وه.
PM:03:46:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه