‌بریكاره‌كه‌ی‌ گاریس بێڵ بابه‌تی‌ رۆشتنی‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ زستاندا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

بریكاره‌كه‌ی‌ گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید رۆشتنی‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جۆناسان بارنێتی‌ بریكاری‌ كاره‌كانی‌ گاریس بێڵ پلانی‌ داناوه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا یانه‌یه‌كی‌ باش بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌ وێڵزییه‌ بدۆرزێته‌وه‌ .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردووشدا رۆژنامه‌ی‌ ئاس ئاشكرای‌ كردبوو كه‌ بێڵ به‌هۆی‌ خراپی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ زیدان ئاره‌زووی‌ رۆشتن ده‌كات له‌ یانه‌كه‌یدا .


PM:09:23:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌