پاریس سانجێرمان ریاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر نرخی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات .
رۆژنامه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و پاره زۆره‌ی كارگێڕی یانه پاریسییه‌كه داوای ده‌كات له پای رۆشتنی مباپێ نرخێكی هێنده زۆره كه‌یانه‌ی شاهانه ناتوانێت له هاوینی 2020 ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بۆگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له ماوه‌ی رابردوودا مباپێ ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نوێبكاته‌وه به ئامانجی چونی بۆ یانه‌ی شاهانه .
له كۆتایشدا رۆژنامه ئیسپانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاریس له هاوینی 2020 به كه‌متر له 350 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری مباپێ نابێت و ئه‌مه‌ش گرفت ده‌خاته گرێبه‌سته‌كه‌وه .
PM:09:03:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 18208
جار خوێنراوه‌ته‌وه