سەڵاح بووە باشترین یاریزانی جیهان
وێستگە سپۆرت-
محەمەد سەڵاحی میسری وئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ لە لایەن گۆڤارییەكەوە وەكو باشترلاین یاریزانی ساڵی 2019 دیاری كرا .
گۆڤاری جی كیوی جیهانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2019ی دایە محەمەد سەڵاحی میسری وئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئەمەش پاش ئەو ئاستە بەرزەدێتـ كە لەگەڵ یانەكەی لە وەرزی ئەمساڵ پێشكەشی كردوو .
دیاریكردنی سەڵام لە لایەن ئەو گۆڤارەوە وەكو باشترینی جیهان پاش ئەوە دێت لە ساڵی 2019 توانی نازناوی یانە پاڵەوانەكان لەگەڵ یانەكەیدا بباتەوەو هاوكات بووە باشترین یاریزانی ئەفریقیاو گۆڵكاری پریمەرلیكیش بوو .
لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكەش كە ئاهەنگەكە لە دوبەی بەریچوەچوو سەڵاوتی : زۆر خۆشحاڵم بەم خەڵاتەكە ، هەموو منداڵێك حەزی ئەوەی هەیە كە لەسەر شاشەوە دەربكەوێت ، دەركەوتنی یەكەم جاریشم لە شاشەكانەوە تەواوی ژیانمی گۆڕی وئێستاش دەمەوێت ببمە باشترین یاریزان .
PM:12:05:08/10/2019
ئهم بابهته 4280
جار خوێنراوهتهوه