‌بەرشەلۆنە زەبرێكی توندی بەردەكەوێت

وێستگە سپۆرت-

ماتیۆ لاهۆزی داوەری یاری بەرشەلۆنەو ئیشبیلیە دیمبڵی بەبێڕیزكردن بەرامبەری تۆمەتبار دەكات و ئەمەش بەئەگەرێكی زۆرەوە ئەو یاریزانە فەرەنسیە لەیاریی كلاسیكۆ بێبەشدەكات.

پاش كرانەوەی بەكارتی سوور لاهۆز لەراپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد كەدیمبڵی سوكایەتی پێكردوە كەئەمەش بەهۆی پێی یاساكانی ئیسپانیا واتای راگرتنی یاریزانەكە بۆ دوو تا چوار یاریی دەگەیەنێت و بەمەش دیمبڵی لەبەشداریكردنی كلاسیكۆ بێبەشدەبێت.

لای خۆشیەوە یانەی بەرشەلۆنە راستەوخۆ تانەی لەراپۆرتەكەی لاهۆز داوەو داواشدەكات كەدیمبڵی تەنها بۆ یەك یاریی سزا بدرێت.

بریاریشە لەچەند رۆژی داهاتوو یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات و ئەگەر سزادانی دیمبڵیش لەیاریەك زیاتربوو ئەوا یاریزانەكە لەیاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا بێبەشدەبێت.


AM:10:57:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌