ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ لە دواستەكاندا بردنەوەی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوەیەكی زەحمەتی تۆماركرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی لیستەرسیتی بردەوە .
لە یەكێك لە یاریە بەهێزەكانی هەفتەی هەشتی خولی ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیستەرسیتی كرد و یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی لیڤەر كۆتایهات .
گۆڵەكانی لیڤەرپوڵ مانی ومیلنەر تۆماریان كرد وتاكە گۆڵەكەی لیستەریش مادیسۆن تۆماری كرد .
بەو بردنەوە خاڵەكانی لیڤەر بوە 24 خاڵ وبەتەنها پێشەنگی ریبزبەندی گرتووە.
PM:07:48:05/10/2019
ئهم بابهته 2020
جار خوێنراوهتهوه