به فه‌رمی به‌رشه‌لۆنه زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت وبۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له تواناكانی جۆردێ ئه‌لبا بێبه‌ش ده‌بێت .
شه‌وی رابردوو له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پێنج خوله‌ك پێش ته‌واوبونی تایمی یه‌كه‌م ئه‌لبا چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا به‌هۆی هه‌ندێ كێشه له ماسولكه‌كانیدا.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه توشی گرژبون هاتووه له ماسولكه‌كانی قاچی راستیدا به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژی پێویسته بۆ چاكبونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی .
به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه به‌دڵنیایی به‌رامبه‌ر غه‌رناته وفیاریاڵ وخیتافی له خولی ئیسپانی ناتوانێت یاری بكات وئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ دووی مانگی 10 به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان بگه‌ڕێته‌وه .
AM:11:53:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 16808
جار خوێنراوه‌ته‌وه