جه‌مال شه‌ریف: ده‌بوو لێدانه سزاكه‌ی ریۆس دووباره بكرایه‌ته‌وه
وێستگە سپۆرت-
جه‌مال شه‌ریفی سوری وناوبژیوانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی پێی وایه ده‌بوو لێدانه سزاكه‌ی ماركۆ ریۆس دووباره بكرایه‌ته‌وه له لایه‌ن داوه‌ره‌وه.
شه‌وی رابردوو له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند و به‌شه‌لۆنه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ناوبژیوانی یارییه‌كه له تایمی دووه‌مدا لێدانێكی سزای بۆ دۆرتمۆند هه‌ژماركرد وتیرشتیگن سه‌ركه‌وتوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ی ماركۆ ریۆسدا.
سه‌باره‌ت به لێدانه سزاكه جه‌مال شه‌ریف له كه‌ناڵی بین سپۆرتی قه‌ته‌ر وتی: ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر له شوێنێكی گونجاو‌دا وه‌ستا بوو له كاتی لێدانی سزاكه‌دا.
له‌سه‌ر گۆڵچی پێویسته كه لانی كه‌م هه‌نگاوێك له پێش هێڵی گۆڵه‌وه بێت یان رێك بوه‌ستێت ، به‌ڵام شتیگن به قاچی چه‌پی هاتبوه پێشه‌وه واچی راستی دوور له هێڵه‌كه بوو .
جه‌مال شه‌ریف ده‌ڵێت: ده‌بوو ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر داوای له ناوبژیوانی ناوه‌ند بكردایه كه ده‌بێت لێدانه‌كه دووباره بكرێته‌وه.
AM:11:30:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3976
جار خوێنراوه‌ته‌وه