به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆ.. ریاڵ مه‌درید و مان یونایتد گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ومان یونایتد له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌و به‌رنامه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا جارێكی تر هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ده‌ستپێده‌كاته‌وه .
ئه‌و به‌رنامه به‌ناوبانگه ده‌شڵێت تاكه مه‌رجی مان یونایتد له‌گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت تواناكانی تۆنی كروس به‌ده‌ستبهێنێت له به‌رامبه‌ر تواناكانی پۆگبادا.
له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا یانه‌ی مان یونایتد گرێبه‌ستێكی به‌رامبه‌ر 75 ملیۆن یۆرۆ دایه ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی كروس ، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه ره‌تیكرده‌وه .
PM:12:05:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 12388
جار خوێنراوه‌ته‌وه