ئه‌م هه‌واڵه هه‌م خۆشه‌و هه‌م ناخۆشه بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا ده‌كات .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مێسی ئه‌مڕۆش نه‌یتوانییه‌وه به‌شداری له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بكات له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی .
مۆندۆ باس له‌وه ده‌كات كه مێسی ئاماده‌یی یارییه‌كه‌ی ڤالێنسیا نابێت له‌م هه‌فته‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ، به‌ڵام به دڵنیایی ئاماده‌یی یاری یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی ده‌بێت له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و له رۆژی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند .
AM:10:55:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7768
جار خوێنراوه‌ته‌وه