ریاڵ مەدرید گەشتۆتە رێكەوتنی زارەكی لەگەڵ ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراو
وێستگە سپۆرت-
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئیسپانی ریاڵ مەدرید گەیشتۆتە رێكەوتنی زارەكی لەگەڵ نگۆلۆ كانتێی فەرەنسیو ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی .
رۆژنامەی دیفینسیا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەكات كە یانەی ریاڵ مەدرید پاش ئەوەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا تواناكانی كانتێی بەدەستهێنا، رێكەوتنێكی زارەكیشی كردووە لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی كانتێ .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە ئەو رێكەوتنە زارەكییە یانەی چێڵسی ناچار ناكات كە كانتێ بەریاڵ مەدرید بفرۆشێت، بەڵام یانە لەندەنییەكە سور دەزانێت كە ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات .
لە ماوەی رابردووشدا كانتێ خۆشحاڵی خۆی گرینگیدانەكانی ریاڵ مەدرید نیشانداوە ، بەڵام ئاسودەیشی لەگەڵ چێڵسی دووپاتكردۆتەوە
PM:07:48:11/09/2019
ئهم بابهته 16112
جار خوێنراوهتهوه