‌ڤیدیۆ.. پورتوگال بە سوپەرهاتریكی رۆناڵدۆ لە لیتوانیای بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی پرتوكال بە سەركردایەتی رۆناڵدۆ بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لیتوانیای بردەوە .

لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆ و لە كۆمەڵەی دووەمدا هەڵبژاردەی پورتوگال بووە میوانی لیتوانیا و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێی بردەوە .
پێنج گۆڵەكەی پورتوگال چواریان واتە سوپەر هاتریك رۆناڵدۆ تۆماری كرد و تاكە گۆڵەكەیی تریش كارڤالیۆ تۆماری كرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پورتوگال بووە هەشت خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی دایە و  لیتوانیاش  تەنها یەك خاڵی هەیە .
ئەنجامی بەشێك لە یارییەكانی تریش بەمشێوە بوو 

قەرەنسا 3-0 ئەندۆرا 
ئینگلتەرا 5-3 كۆسۆفۆ
مۆڵدۆفا 0-4 توركیا


AM:10:36:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌