‌ئێزگەیەكی ئیسپانی ئەم بەیانییە هەواڵێكی ناخۆشی دایە هاندەرانی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

ئێزگەیەكی ئیسپانی هەواڵێكی ناخۆش دەداتە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە و دەڵێت بە ئەگەرێكی زۆر مێسی ئامادەی یاری یانەكەی نابێت بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا . 

ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی دەڵێت دوێنێ  مێسی نەیتوانیوە بەشداری لە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەیدا بكات . 

ئەو ئێزگەیە باس لەوەش دەكات كە چاكبونەوەی مێسی بە شێوازێ‌كی هێواش دەڕاوت بەڵام هێواشترە لەوەی چاوەڕێ دەكرێـت.

لە كۆتایشدا ئەو ئێزگەیە ئەوەی خستۆتە روو كە بە ئەگەرێكی زۆر مێسی یەشداری یارییەكەی ڤالێنسیا ناكات .


AM:10:20:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 14048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌