هه‌واڵێكی ئێجگار خۆش گه‌یشته هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێش رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌واڵێكی خۆشی پێده‌گات وكیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی ویاریزانی یانه پاریسییه‌كه ئاماده‌ی ئه‌و یارییه نابێت .
رۆژنامه‌ی لیكیب له هه‌واڵێكی نوێ‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی یاری یانه‌كه‌ی نابێت به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید كه بڕیاره 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت و له پێكانه‌كه‌ی چاكنابێته‌وه.
جگه له مباپێ نیمار داسێلڤاش به‌هۆی سزاوه له‌و یارییه یاری ناكات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه مباپێ له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی فه‌ڕه‌نسی به‌رامبه‌ر تۆڵۆز دووچاری پێكان هات وله‌وكاته‌وه له یاریگاكان دابڕاوه .
PM:11:11:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 17940
جار خوێنراوه‌ته‌وه