له كۆتاییدا باوكی نیمار هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
باوكی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان راستییه‌كان له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات له یانه پاریسییه‌كه‌دا.
نیمار له‌م هاوینه‌دا هه‌وڵێكی زۆری‌دا كه یانه پاریسییه‌كه به‌جێبهێڵێت وبگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ، به‌ڵام دواجار گواستنه‌وه‌كه شكستی هێنا .
له نوێترین لێدوانی‌دا باوكی نیمار كه له هه‌مان كاتدا بریكاری كاره‌كانییه‌تی وتی: نیمار ده‌یه‌وێت له جێگه‌یه‌ك یاری بكات كه دڵخۆش بێت لێی وله به‌رشه‌لۆنه دڵخۆش بوو .
باوكی نیمار باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ست به بێ هێزی و بێ هیوای ده‌كه‌یت كه ده‌بینیت هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ رۆشتن ، به داخه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی نیمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان هیچ مه‌رجێكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیا نه‌بوو ، ئه‌مه‌ش كاره‌كانی زه‌حمه‌ت كرد .
له كۆتایشدا باوكی نیمار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ركات هاوڕێكانی له به‌رشه‌لۆنه پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه حه‌زه‌كه‌یت بگه‌ڕێیته‌وه ، نیمار زۆر بێ تاقه‌ت ده‌بوو .
PM:08:21:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه