پاریس سانجێرمان كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رامبه‌ر نیمار ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێت .
له‌م هاوینه‌دا ئه‌و یاریزانه زۆرهه‌وڵیدا یانه پاریسییه‌كه جێبهێڵێت وبگه‌ڕێته‌وه به‌رشه‌لۆنه ،به‌ڵام یانه‌كه‌ی داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌كرد ودواجار له‌پاریس سانجێرمان مایه‌وه .
رۆژنامه‌ی لو 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه لیۆناردۆ ئاراگۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه ئاشكرای كردووه ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیمار بن ودیبالای ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆس بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان .
PM:07:50:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5696
جار خوێنراوه‌ته‌وه