یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت له ئه‌گه‌ری رۆشتنی سمیدۆ بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان وتێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی نیمار له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ئیمرسۆن بگوازێته‌وه ریزه‌كانی وگرێبه‌ستی خواستنه‌كه‌ی له ریاڵ بیتس هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .
خۆسیه میگێل لۆپێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری ریاڵ بیتس له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت: هیچ خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیمرسۆندا نییه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بتوانێ ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ، ئه‌م هه‌واڵه نادروسته .
وتیشی : نه ئێستا ونه له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئیمیرسۆن نابین و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه.
به‌رشه‌لۆنه له مانگی یه‌ك و له گواستنه‌وه‌كانی زستانی پێشووبه بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیمرسۆن واژووكردوو و بۆ دوو وه‌رز به خواستن فرۆشتی به ریاڵ بیتس ، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته خواسته‌نه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه بۆ شوێنه‌كه‌ی سمیدۆ.
PM:04:57:10/09/2019