به‌رشه‌لۆنه یاریزانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فابیان رۆیزی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ناپۆلی واژوبكات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی فابیان رۆیزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ناپۆلی ده‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاماده‌یه ركابه‌ریه‌كی باشی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكات له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
رۆیز ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی باشوری ئیتاڵیا نمایش ده‌كات و نرخه‌كه‌شی به 60 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
PM:04:33:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 10984
جار خوێنراوه‌ته‌وه