‌یۆڤانتۆس دەچێتە شەرێكی گەورە لەگەڵ ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ململانێیەكی گەورە دەكات لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید  و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ كیلیان مباپێ واژووبكات .

لە  گواستنەوەكانی هاوینەدا یۆڤانتۆس هەوڵی گواستنەوەی نیماری دا بەڵام بەرپرسانی پاریس سانجێرمان رەتیانكردەوە دەستبەرداری بن .
پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ باس لەوە دەكات كە یانەی یۆڤانتۆس لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو كێبڕكێیەكی گەورەی ریاڵ مەدرید دەكات بۆ گواستنەوەی مباپێ.

ئەو پێگەیە باسی ئەوەشی كردووە كە یۆڤانتۆس ئامادەیە دیبالا وبڕە پارەیەكی زۆر بداتە یانە پاریسییەكە بۆ گواستنەوەی مباپێ .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی ریاڵ مەدرید بە سەركردایەتی زیدان ئامانجی لە پێشینەیان گواستنەوەی مباپێیە


PM:12:45:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری