‌پێگەیەكی گەورەی جیهانی ریاڵ مەدرید بێ هیوا دەكات

وێستگە سپۆرت-

تۆرێكی گەورەی جیهانی گەیشتنە رێكەوتنی مانچستەر یونایتد لەگەڵ بریكارەكەی پۆگبا ئاشكرادەكات سەبارەت بە نوێكدرنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.

زنجیرەی باسەكان لەمەر مانەوە یا رۆیشتنی پۆگبا بەردەوامی هەیە و هەرچەندە باس لە ئارەزووی رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەكرێت لە داهاتوودا،بەڵام لە دواین پێشهاتدا و بە پێی هەوالێك كە بی ئین سپۆرت ئاماژەی بۆ كردووە مانچستەر یونایتد لەگەل بریكاری ئەو یاریزانە گەیشتۆتە رێكەوتن و چاوەرێدەكرێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە كە گرێبەستی ئیستای 2021 كۆتاییپێدێت ،بەرزكردنەوەی مووچەكەشی لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە یەكێك دەبێت لە خاڵە بنەرەتیەكانی ناو گرێبەستە نوێكە
.
ئەم هەوالە لە كاتێكدایە كە مانچستەر ویناتد دەیەوێت پارێزگاری لە مانەوەی ئەستێرەكانی بكات و ئەو پرۆژەیەی دەستی پێكردوە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی یانەكەی بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكانی بیخاتە سەر رێگەیەكی دروست و وەك جاری جاران ناوی یونایتد بە سەكۆی نازناوەكان شادبێتەوە.



AM:11:56:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری