‌ڤیدیۆ..هۆڵندا بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد و به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ ئستۆنیای‌ برده‌وه‌ . 

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ یۆرۆی‌ 2020 و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێیه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا بووه‌ میوانی‌ ئه‌ستۆنیا ویارییه‌كه‌ به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هۆڵندییه‌كان كۆتاییهات . 

چوارگۆڵه‌كه‌ی‌ هۆڵندا ره‌یان بابل دوو گۆڵ ودوو گۆڵه‌كه‌ی‌ تریش  دیپای‌ وڤیناڵدۆم تۆماریان كرد .

له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌ڵمانیا به‌ دوو گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ ئیرله‌ندای‌ باكوری‌ برده‌وه‌ .

له‌ ئێستادا له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ئه‌ڵمانیا به‌ 12 خاڵ پێشه‌نگه‌ وئیرله‌ندای‌ باكوریش 12 خاڵی‌ وله‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌ به‌ جیاوازی‌ گۆڵ وهۆڵنداش نۆ خاڵی‌ هه‌یه‌ وله‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌ .


AM:01:00:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌