ڤیدیۆ.. مانچسته‌ریونایتد به‌رده‌وامه له خاڵ له‌ده‌ستدان
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه وله‌گه‌ڵ ساوسهامتۆن به گۆڵێك یه‌كسان بوو .
له یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مان یونایتد بووه میوانی ساوسهامتۆن و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كه‌ی مان یونایتد له خوله‌كی 10 دانیال جیمس تۆماری كرد وگۆڵه‌كه‌ی ساوسهامتۆنیش یانیك فیسترجارد تۆماری كرد .
به‌و یه‌كسانبونه خاڵه‌كانی یونایتد بووه پێنج خاڵ وبه كاتی له پله‌ی چواره‌مدایه .
PM:06:20:31/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه