‌ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیداری‌ بۆ هه‌موان لێدا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان به‌ بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ ده‌ستی‌ به‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ ئیتاڵی‌ كرد و به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی‌ لیچی‌ تازه‌ سه‌ركه‌وتووی‌ برده‌وه‌ .

له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌م خولی‌ ئیتاڵی‌ یانه‌ی‌ ئینته‌ر له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ لیچی‌ كرد و یارییه‌كه‌ به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ سودی‌ ئینته‌ر كۆتاییهات . 

گۆڵه‌كانی‌ ئینته‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ برۆزۆڤیج و سینسی‌ ولوكاكۆ و كاندرێڤا تۆماریان كرد  ویه‌كه‌مین سێ خاڵیان پێشكه‌شی‌ یانه‌كه‌یان كرد .


AM:12:39:27/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری