ڤیدیۆ.. چێڵسی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی تۆماركرد پاش ئه‌وه‌ی به زه‌حه‌مه‌ت و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ربه دوو گۆڵ له یانه‌ی نۆرویج سیتی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی چێڵسی بووه میوانی نۆرویج سیتی و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی یارییه‌كه وله خوله‌كی سێ تامی ئه‌براهام گۆڵی یه‌كه‌می بۆ چێڵسی تۆماركرد ودوای سێ خوله‌ك كانتۆیل گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ نۆرویج سیتی تۆماركرده‌وه .
دواتر‌و له‌خوله‌كی 17 ماسۆن مۆنت گۆڵی دووه‌می چێڵسی تۆماركرد ، به‌ڵام جارێكی تر له خوه‌كی 30 تیمۆ بوكی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆخاوه‌ن یاریگا یه‌كسانكرده‌وه ، له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 68 تامی ئه‌براهام گۆڵی سێیه‌می بۆ چێڵسی تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی چێڵسی كۆتاییهات ویه‌كه‌م سێ خاڵیان به‌ده‌ستهێنا .
PM:05:42:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه