پاریس سانجێرمان واده‌ی كۆتایی گواستنه‌وه‌ی نیمار بۆ به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی دوا په‌یام ئاڕاسته‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان .
ئێزگه‌ی ئاڕ ئه‌ی سی یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه پاریس سانجیبَرمان داوای له به‌رشه‌لۆنه كردووه بڕی گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی نیمار به‌رزبكاته‌وه‌و بۆندێكی نوێ پێشكه‌شی یانه‌كه‌یان بكات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و یاریزانه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه پاریسییه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه داناوه تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تازه پێشكه‌ش بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر نا ڕوویان وه‌رده‌گێڕن بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وگفتوگۆی گواستنه‌وه‌ی نیمار له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌ن .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه پاریسییه‌كه چه‌ند گرێبه‌ستێكی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه .
PM:02:24:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 18384
جار خوێنراوه‌ته‌وه